لە بەرواری ٢٦/٥/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی د.احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێوەبەرانی گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و فەرمانگەی یاسایی و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی، پێشوازی کرا لە شاندێکی رێکخراوی USAID، کە پێکهاتبوون لە ئیبۆ ڕەسول بەڕێوەبەری پرۆگرامەکانی هەرێم و فردوس مجید رێکخەری بەڕێوەبەری جێندەر و لاوان و خەڵکی بێ دەرامەت.
لە دانیشتنەکەدا باس لە کۆمەڵێک پڕۆژەی هاوبەش کرا و بڕیاردرا دانیشتنەکان بەردەوامیان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی زیاتر لەنێوان هەردوولادا لە ئایندەیەکی نزیکدا.