لە ڕۆژی یەکشەممە 2021/6/20، وۆرک شۆپی ( ئیدارەدانی مەترسییەکانی گەندەڵی ) بەڕێوە چوو، کە ڕێکخرابوو لەلایەن (UNDP)بەهاوبەشی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتادا هەریەک لە بەڕێزان سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و نوێنەرانی (UNDP) وتەیان پێشکەشکرد ، دواتر دەستکرا بە پێشکەشکردنی بابەتەکانی وۆرک شۆپەکە لەلایەن شارەزایانی ئەو بوارە.
جێگەی ئاماژە پێکردنە لەم چالاکییە سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی و ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بەڕێوەبەرانی گشتی ئەو وەزارەتە و بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و سەرۆک بەشەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی ئەکادیمیای دەسپاکی و میدیاکاران ئامادەی چالاکیەکە بوون .