رۆژی سێ شەممە2022/8/16بەسەرپەرشتی(د.عدنان عبداللە) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شافافیەت لە دەستەی دەسپاکی، کۆبونەوەی پلانی پێشنیار کراو بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی وەزارەتی پەروەردە تایبەت بە وەزارەتی پەروەردە بە بەشداری بەڕێوەبەری گشتی و جێگیری بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە و جێگیری سەرۆکی پەرلەمان و شاندی یاوەری و نوینەری داواکاری گشتی ونوێنەری فەرمانگەی هەماهەنگی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی لە دیوانی چاودێری دارایی بەڕێوە چوو.
ئەمەو لە کۆبوونەوەکە دوو ئامانج و هەشت ڕاسپاردە و بڕیار درا کە پێویستە بۆ داهاتوو کاری لەسەر بکرێ.
شایەنی گوتنە هەریەک لە بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و بەرپرسی بەشەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت یاوەری بەڕێوەبەری گشتی بوون .