رۆژی چوارشەممە 2022/8/17 لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بە سەرپەرشتی د.عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و هیوا نصرالدین مصگفی جێگری سەرۆکی دیوانی پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ دیوانی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکە (٦) شەش بڕیارو ڕاسپاردە خرایە ڕوو تاوەکو پەرلەمانی کوردستان لە داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی جێبەجێی بکات و ڕوونکردنەوەی لەو بارەوە هەبێت.
ئەمەو هەریەک لە بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و بەرپرسی بەشەکانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت ئەندامی شاندی دەسپاکی بوون.