لە رێکەوتی ٣/٣/٢٠٢٢، بەرێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی بە یاوەری بەرپرسی راهێنان و بەشی پەیوەندی لە گەل رێکخراوە ناحکومییەکان سەردانی سەنتەری راهێنان و تەکنۆلوجیای ئەوروپی( ETTC ) لە هەولێریان کرد و لەگەل بەرپرسانی ئەم ئوفیسە کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا هەردولا رێکەوتن لە سەر واژوکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن بو پەرەپێدانی هاوکاری لە نێوان دەستەی دەسپاکی و ETTC و هەروەها بو بەرزکردنەوەی توانای فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی.