رۆژی سێشهمه له به‌رواری 2022/3/1 به‌رێز د.احمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازى كرد له شاندێکی کونسولخانه‌ی ئه‌مریکا که پێکهاتبوون له به‌رێزان جۆشوا لویس به‌رپرسی سیاسی و ئابووری و هۆزان عبدالرحمان حسن یاریده‌ده‌ری سیاسی له كونسوڵخانه.
له دیداره‌که‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی پرسی چاکسازی و هه‌نگاوه‌کان و ستراتیجی نیشتیمانی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی کوردستان و کاره‌کانی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی و ئاسته‌نگاکانی به‌رده‌م کاره‌کانی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی کرا.
د.احمد ئه‌نوه‌ر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی هه‌ریمی کوردستان باسی له گرنگی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا كرد له پاڵپشتى ده‌سته و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز جۆشوا لویس به‌رپرسی سیاسی و ئابووری له کونسولخانه‌ی ئه‌مریکا وێڕای پاڵپشتی ته‌واوی خۆی به ده‌سته‌ی ده‌سپاکی هه‌رێمی کوردستان و پرۆسه‌ی چاکسازی و هه‌نگاوه‌کانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، دووپاتی له گرنگی و هاوئاهه‌نگی و هاوکاری زیاتری نێوان کونسولخانه‌ی ئه‌مریکا و ده‌سته‌ی ده‌سپاکی له هه‌رێمی کوردستان کرده‌وه.