شاندێکی رێکخراوی UNDP بە سەروکایەتی یاما تورابی بەرێوەبەری پرۆگرامی ” روبەروبونەوەی گەندەلی لە پێناو دروست کردنی متمانە لە عێراق” و بە یاوەری شارەزایانی بواری گەندەلی لەم رێکخراوە سەردانی دەستەی دەسپاکیان کرد و لە گەل بەرێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و بەرپرسی بەشی راهێنان و بەرپرسی بەشی هەلسەنگاندن و دلنیای جۆری کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە وردەکارییەکان و میکانیزمی جێبەجێ کردنی پروژەی بەهێز کردنی توانای رێکخراوە ناحکومییەکان کرا لە روبەروبونەوەی گەندەلی. هەروەها باس لە پروژەی ” ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەلی لە هەرێمی کوردستان” کرد و سازدانی ۆرکشوپێک لە سەر ئەم بابەتە کە بریارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجام بدرێت. تەوەرێکی تری گفتگوکان بریتی بوو لە بەردەوامی رێکخراوی UNDP لە پێشکەشکردنی پشتگیری بۆ ئەو پرۆژانەی دەستەی دەسپاکی بۆ بەرەوپێشچونی کارەکانی دەستە ئەنجام دەدات.