ئەمڕۆ ڕێکەوتی2022/3/15
كونسوڵی ئەمەریكا سەردانی دەستەی دەسپاكی كرد
رۆبەرت پاڵەدینۆ كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانی كرد و لەلایەن د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە پێشوازی لێ كرا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئیلین ئیندریزی نوێنەری وەزارەتی دادی ئەمەریكا لە عێراق بەشدابوو تیایدا گفتوگۆ لەبارەی هەنگاوەكانی رووبەروبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كرا.
د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان باسی هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كرد، هاوكات ستراتیجی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی خستەروو.
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان بە پێویستی زانی ئەمەریكا هاوكاری سەرەكی بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق و كوردستان.
لای خۆیانەوە کونسووڵ شاندی كونسوڵخانەی ئەمەریكا دووپاتیان لە پشتیوانی دەستەی دەسپاكی و هەوڵەكانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی كردەوە لە ھەرێمی کوردستان



