رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٢٨/٣/٢٠٢٢، دەستەی دەسپاکی ورکشوپەکیان رێکخست بۆ ناساندن و چۆنییەتی جێبەجێ کردنی ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەلی لە هەرێمی کوردستان.
لە ورکشوپەکەدا کە ماوەی ٢ رۆژی خایاند، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی UNDP و نوێنەری گشت دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژییە بەشدار بوون لەم ورک شۆپەدا.
لە سەرەتای ورکشوپەکەدا، بەرێز د. احمد ئەنوەر وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەلی کرد.
لە دواییدا هەریەک لە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی UNDP وتاری خۆیان پێشکەش کرد.
هەروەها د. عدنان عبداللە بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافییەت بە تیروتەسەلی، ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەلی لە هەرێمی کوردستانی بۆ ئامادەبووان باس کرد و دواتر هەر یەک لە بەرێزان محمد هارون و حسین حەسەن بابەتێکی پەیوەندێدار بە ورک شۆپەکە پێشکەش کرد.
ورکشوپەکە بە پرسیار و وەلام و تێبینییەکان کۆتایی هات.











