رۆژی دوشەممە رێکەوتی 2022/3/28، دەستەی دەسپاکی وۆرک شۆپێکیان رێکخست بۆ ناساندن و چۆنییەتی جێبەجێ کردنی ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەلی لە هەرێمی کوردستان.
لە وۆرک شۆپهكهدا کە ماوەی ٢ رۆژی خایاند، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی UNDP و نوێنەری گشت دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشدارن لە جێبەجێکردنی ئەم ستراتیژییە بەشدار بوون لەم وۆرک شۆپهدا.
لە سەرەتای وۆرک شۆپهكه ، بەرێز د. احمد ئەنوەر وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەلی کرد.
لە دواییدا هەریەک لە نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی UNDP وتاری خۆیان پێشکەش کرد.