ڕۆژی٣تا٦/١٠/٢٠٢٢ ژمارەیەک لە لێکۆڵەرانی دەسپاکی سەر بە دەستەی دەسپاکی بەشداری وۆرک شۆپی (بونیادنانی تواناکان دەربارەی تاوانەکانی بەدەستهێنانی ماڵ و سامانی ناڕەوا و لێکۆڵینەوە لەبارەیان و دادگاییکردنی بکەرەکانی) بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی (undp) لە شاری هەولێر ئەنجام درا.
بەشداربووان بە دوو تیم بۆ ماوەی (٢) رۆژی جیا جیا لەسەر یەک بەشداربوون، تیایدا باس لە دەسکەوتنی سەرو ماڵی ناڕەوا کراو چۆنیەتی ئالیەتی لێکۆڵینەوە لەبارەیان و دواجاریش دادگاییکردنی بکەرەکانی تاوتوێ کرا.