ڕۆژی پێنچ شەممە 2022/9/1 بە ئامادەبوونی د.ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و کلێمنس سمتنەر سەرکونسلی گشتی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەولێر ڕێورەسمی دەرچوانی خولی سەرکردایەتی لە لایەن سەنتەری تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) بەڕێوەچوو.
تیایدا د.ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستە سوپاسی ئامادەبوونی سەرکۆنسلی ئەڵمانیای کرد، هەروەک ڕۆلی سەنتەری تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانی ئەوروپی (ETTC) بەگرنگ ناساند لە هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ دەستەی دەسپاکی لە بەڕێوەچوونی ئەو خولانەو چالاکی دیکە.
هاوشان لەگەڵ سەرۆکی دەستە هەریەک لە د.عدنان عبدللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بەرپرسانی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ڕاگەیاندن یاوەری بوون.