ڕۆژی پێنج شەممە ١٣/١٠/٢٠٢٢ بەبەشداری دکتۆر (عدنان عبداللە) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن و شەفافیەت (سوسن محمدامین) بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و بەرپرسی بەشەکانی ئەکادیمیای دەسپاکی و نوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و نوێنەران لە ڕێکخراوی undpبە شێوەی ئۆنلاین دەربارەی بەڕێوەبەردنی مەترسیەکانی گەندەڵی لە توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوە.
تیایدا دکتۆر عدنان بە ووردی هەنگاوەکانی کاری هاوبەشی نێوان دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵای تایبەت بە بەڕێوەبردنی مەترسییەکانی گەندەڵی لە توێژینەوەی زانستی خستەڕوو
دواتر بەڕێزان(حسین حسن) شارەزا لە ڕێکخراوی undp ونوێنەرانی خوێندنی باڵا بە پێشنیارو ڕاسپاردەی تازە کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.
لە کۆتادا بڕیار درا لە کورترین ماوە کۆبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەک ئەنجام بدرێت و لێژنە تایبەتمەندەکان بە کاری خۆیان هەستن.