رۆژی 2022/10/17بەڕێزان د.ئەحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و د.عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی دەسپاکی بە جیا پێشوازیان لە شاندێکی ڕێکخراوی (چاوی زانکۆ) بۆ دژە گەندەڵی کرد کە لە ڕێی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆیان ڕێکخرابوو.
لە کۆبوونەوەکە ڕێکخراوی ناوبراو چەند ڕاپۆرتێکی ئامادە کردبو و پێشکەشی سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەسپاکی کرد،داوایانی لێکرد کە چاوی پیادا بخشێنن چونکە دەستەی دەسپاکی ڕۆلێکی گرنگی هەیە لەم بوارەدا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکە سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەسپاکی ئامادەیی خۆیان دەڕبری لە یارمەتی دان و هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ناوبراو.