لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی دەستەی دەسپاکی لەگەڵ باڵوێزخانەی حکومەتی بەڕیتانیا لە عێراق دا دوای دانیشتن و تاوتوێ کردنی کاری هاوبەش و پاڵپشتی کردنی دەستەی دەسپاکی، باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق شارەزایەکی تایبەتی بۆ ماوەی ١١ رۆژ بۆ دەستەکەمان دیاریکرد و لەم ماوەیەش چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١/٩/٢٠٢٢ خاتوو (تانیا) شارەزا لە باڵوێزخانەی باڕیتانی لەگەڵ دکتۆر احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت کۆبوەوە
لە کۆبوونەوەکەدا پلانی کارکردنی دیاریکراو لەگەڵ دەستەی دەسپاکی بۆ ماوەی دیاری کراو باس کرا ،
لە کۆبوونەوەکەدا (٣)سێ تەوەری گرنگ خرایە ڕوو.
تەوەرەکان بریتین :
١.بەئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان.
٢.ڕێکخستن و بە ئەلیکترۆنی کردنی کتێبخانەو ڕێکخستنی بە شێوەیەکی ستانداردی جیهانی.
٣.ڕاهێنانی لێکۆلەرەکان لە بارەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پرۆسەی لێکۆلینەوەکان و کەمکردنەوەی رۆتینیاتەکان لە بارەی بەدەستهێنانی زانیاری بەردەستی ئەلیکترۆنی.