ڕۆژی سێشەممە ١٨/١٠/ ٢٠٢٢ دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بە نوێنەرایەتی دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆژەیەکی هاوبەشی ئنیستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان و ڕێکخراوی NDI ئەمریکی لەژێر ناونیشانی (چاودێری جێبەجێکردنی سیاسەت و ڕێو شوێنەکانی باجی خانووبەرە لە هەرێمی کوردستان) دا کرد.
کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەشیکردنەوەو توێژینەوەیەکی تایبەت لەسەر فارمانگەکانی باجی خانووبەرەو هاوڵاتیانی سەردانیکاری ئەو دامەزراوانە.
لەم کۆبوونەوەیە تایبەتەدا کە بەڕێوەبەری گشتی باجی خانووبەرەو بەڕێوەبەرو بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی باج و پەرلەمانتارو مامۆستایانی زانکۆ و دیوانی چاودێری داریی بەشداربوون بە چەندین ڕاسپاردەو پێشنیار پڕۆژەکەیان دەوڵەمە ندتر کرد.