لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی دەستەی دەسپاکی لەگەڵ باڵوێزخانەی حکومەتی بەڕیتانیا لە عێراق دا دوای دانیشتن و تاوتوێ کردنی کاری هاوبەش و پاڵپشتی کردنی دەستەی دەسپاکی، باڵوێزخانەی بەریتانیا لە عێراق شارەزایەکی تایبەتی بۆ ماوەی ١١ رۆژ بۆ دەستەکەمان دیاریکرد و لەم ماوەیەش چەند کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا.
ڕۆژی یەکشەممە ١١/٩/٢٠٢٢ خاتوو (تانیا) شارەزا لە باڵوێزخانەی باڕیتانی لەگەڵ دکتۆر احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت کۆبوەوە
لە کۆبوونەوەکەدا پلانی کارکردنی دیاریکراو لەگەڵ دەستەی دەسپاکی بۆ ماوەی دیاری کراو باس کرا ،
لە کۆبوونەوەکەدا (٣)سێ تەوەری گرنگ خرایە ڕوو.
تەوەرەکان بریتین :
١.بەئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان.
٢.ڕێکخستن و بە ئەلیکترۆنی کردنی کتێبخانەو ڕێکخستنی بە شێوەیەکی ستانداردی جیهانی.
٣.ڕاهێنانی لێکۆلەرەکان لە بارەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پرۆسەی لێکۆلینەوەکان و کەمکردنەوەی رۆتینیاتەکان لە بارەی بەدەستهێنانی زانیاری بەردەستی ئەلیکترۆنی.
رۆژانی ١٢،١٤.١٥/٩/٢٠٢٢ خاتوو (تانیا) شارەزا لە بەڵوێزخانەی بەریتانیی و بە یاوەری (سوسن محمدامین) بەڕێوەبەری ئەکادیمیا بە جیا لەگەڵ لێکۆلەرەکانی دەستەی دەسپاکی لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەو فەرمانبەرانی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی ناحکومییەکان و بەرپرسی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان و فەرمانبەرانیان کۆبووەنەوە لە نزیکەوە داخوازی و پێداویستیەکانیانی تۆمار کرد ،
.
ڕۆژانی ١٨،٢٠،٢١/٩/٢٠٢٢ خاتوونی ناوبراو بە یاوەری بەڕێوەبەری ئەکادیمیا، لەگەڵ حاکم(لقمان عمر) بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەو (بڵند مەم ) بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیان وحاکم(نادرهەرکی)و لێکۆلەرەکانی دەسپاکی کۆبوونەوە،لە کۆبوونەوەکەدا چەند گفتوگۆیەک کرا دەربارەی ئەم پرۆسەیەو هەریەک ڕاو بۆچوونی خۆی دا تاوەکو لە داهاتوویەکی نزیک دا کاری لەسەر بکرێ
لە دوارۆژی سەردانەکەی خاتوونی ناوبراو لە رۆژی ٢٢/٩/٢٠٢٢ کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لەسەر تەواوی ئەو کۆبوونەوەو خولانەی چەند رۆژی ڕابردوو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و ستافی یاوەری ئەنجام درا، دوای تاوتوێکردنی پرۆژەکان چەند ڕاسپاردەیەک خرانە ڕوو، تاوەکو لە ئایندە هاوکاری بۆ کۆبکرێتەوەو کاریان لەسەر بکرێ.