لە 2022/10/17تا 2022/10/19 ئەکادیمیای دەسپاکی سەربە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ ڕادەی توانایی ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی هەرسێ پارێزگای هەولێر،دهۆک،سلێمانی ئەنجام دا کە دواتر بە هاوکاری ڕێکخراوی GIZ ئەڵمانی خولێکی چەند رۆژەیان لە بواری TOT بۆ ڕێک دەخرێ.
ئەمەو بەشداربوان لە لایەن هەردوو ڕاهێنەری بە ئەزموونی دەستەکەمان (سوسن محمد امین) بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و (یوسف عبدالرحمن) بەرپرسی بەشی مەشق و ڕاهێنان هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام درا، تیایدا دوای نمایش کردنی پرسنتێیشنەکان ڕاهێنەرەکان بە تێبینی و پرسیار کردن دەوڵەماندتریان دەکردن.
ئەو چالاکیەش لە چوارچێوەی پلانی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت هات کە بە پێویستی زانی بە هاوکاری لایەنێکی شارەزا مەشق و ڕاهێنان بە ژمارەیەک فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی لە تەواوی بوارەکان بکرێت، تاوەکو دواتر لە ڕێیانەوە خولی تایبەت بە زانیاری گەیاندن بۆ دامەزراوەکانی دیکەی حکومەت لە بواری دژە گەندەڵی ڕێنمایی ڕەفتاری وەزیفی ئەنجام بدەن.