رۆژانى چوارشه‌م و پێنجشه‌م، 25 – 26 / 5 / 2022 به‌رێزان د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان و د.عه‌دنان عه‌بدوڵا به‌رێوه‌به‌رى گشتیی فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافییه‌ت وهاژه عومه‌ر به‌رێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ده‌سته و به‌رێوه‌به‌رى به‌شه‌كان و به شێك له فه‌رمانبه‌رانى فه‌رمانگه‌ى خۆپاراستن و شه‌فافییه‌ت به‌شداریان له وۆرك شۆپێكى هاوبه‌شى نێوان ده‌سته‌ى ده‌سپاكى و بانكی جیهان كرد.
وۆرك شۆپه‌كه له ژێر ناونیشانى (به‌هێزكردنى به‌رێوه‌بردنى دارایى گشتى و ده‌زگاى به‌دواداچوون) رێكخرا.
ئامانجی وۆرکشۆپه‌که بریتیه له به‌ره‌وپێشبردنی یاسای ئاشکراکردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسان وه خستنه‌ڕووی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیه دژبه‌یه‌که‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌سپاکی هه‌رێمی کوردستان، تێڕوانینی ڕێگا و سه‌رچاوه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری بۆ لێکۆڵینه‌وه له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه.
بزانن که چۆن بانکی جیهانی ده‌توانێ هاوکاری ده‌سته‌ی ده‌سپاکی بێت بۆ به‌دیهێنانی ئه‌رکه‌که‌ی.
ئه‌م وۆرکشۆپه له هۆتێل رۆتانا ئه‌نجام درا.
وۆرکشۆپه‌که له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌لام المعروف (پسپۆری که‌رتی گشتی) یاریدەدەری بەرێوەبەری پرۆژەکە و به‌رێز ریچارد مێسیک (شاره‌زا-ڕاوێژکار-پێشکه‌شکاری سه‌ره‌کی وۆرکشۆپه‌که) شارەزا لە بانکی جیهانی وە بەرپرسی پێکهێنانی پرۆژەکە کە تایبەتە بە دەسپاکی وه هه‌روه‌ها به‌رێز سرمد الصراف (ڕاوێژکار)، بهرێزمحمهد موراد (ڕاوێژکار) وه خاتوو طيبة الامام (ڕاوێژکار) له خۆگرت.