ڕۆژی پێنجشەممە 2022/5/19 د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نزار ناسڕ حسن بەڕێوەبەری گشتی نووسینگەی ڕووبەرووبوونەوەی شووشتنەوەی پارە و كۆمەككردنی تیرۆر لە عێراق كرد.
لە هەمان ڕۆژ یاداشتی لێكتێگەیشتن واژووكرا بەمەبەستی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان هەردوولا.
دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە ناوەرۆكی یاداشتەكرد و رای گەیاند، كە دەستە بەشداری لە چالاكییەكانی بانكی ناوەندی دەكات لەسەر رووبەرووبوونەوەی تاوانی سپیكردنەوەی پارە و وشككردنی سەرچاوەی تیرۆر.
روونیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان تا ئێستا بۆ رووبەرووبوونەوەی تاوانی سپیكردنەوەی پارە كار بە یاسای تیرۆر دەكات.