سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و سەرقونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر بە هەماهەنگی نێوان دەستەی دەسپاکی و ئەو ڕێکخراوانەی کە حکومەتی ئەڵمانیا پشگیریان دەکات کۆبوونەوە.
رۆژی 2023/9/21 دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بە یاوەری دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕیکخراوە ناحکومیەکان لەگەڵ بنیامین هانا قونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و کاک جیهاد بەڕێوەبەری سەنتەری ETTC کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سوپاسی سەرقونسوڵی ئەڵمانیای کرد و پێی باش بوو لە داهاتووش کاری هاوبەشی زیاتر لە نێوان دەستەی دەسپاکی و ئەو هاوبەشانە زیاتر بێت کە حکومەتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان پشتگیریان لێ دەکات.