بە مەبەستی ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان و بەئەلیکترۆنی کردنیان دەستەی دەسپاکی و بانکی نێودەوڵەتی و نوێنەرانی کۆمپانیای ئادەم سمیسی بەریتانی کۆبوونەوە.
ڕۆژی یەک شەممە 2023/8/20بە ئامادەبوونی د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و د. عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت وخاتوو هاژە عومەر بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە و خاتووسەوسەن محمد امین بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی لەگەڵ شاندی هاوبەشی بانکی نێو دەوڵەتی و کۆمپانیای ئادەم سمیس بە سەرپەرشتی بەڕێز ڕیچارد کۆبوونەوە.
هەمان و ڕۆژ و ڕۆژی دواتریش 20 – 21 / 8 / 2023 بە ئامادەبوونی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت وۆڕک شۆپی تایبەت بە نوێکردنەوەی و بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان بەڕێوە چوو کە بە بەشداری فەرمانبەرانی بەشی ئاشکراکردنی بەرژەوەندیە داراییەکان و بەشی ئایتی لە لایەن بەڕێز ڕیچارد شارەزا و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی لە بانکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.