رێکەوتی 2023/11/27 به بەشداری بەڕێزان( دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان و( دادوه‌ر عبدالجبار) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و (حاکم کاوە) سەرۆکی داواکاری گشتی و شاندی دەستە کە پێکهاتبوو لە بەرێزان (خاتوو هاژە عومەر) بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە و(یوسف عەبدولعەزیز) بەرێوەبەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی به‌شدارییان لە رێوره‌سمی راگه‌یاندنی رێبه‌ری رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی دارایی كرد كه له شاری به‌غدا لە هۆتێل رەشید به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی و سەرۆکی دواکاری گشتی وتاریان پێشكه‌ش كرد.
شایه‌نی باسه له رێوره‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق بەرێز( فائق زیدان) و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی عێراق و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق و ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرسی باڵای دام وده‌زگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی به‌شدار بوون.