بەمەبەستی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی فەرمانگەی هەماهەنگی وبەدواداچوون کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ لێژنەی دیاریکراو لەدەستەی دەسپاکی ئەنجامدا.
ڕۆژی یەک شەممە ٢/٤/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی ( د.عدنان عبداللە ) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و ئامادەبوونی ( شاکر ئەبوبەکر ) بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ هەماهەنگی و بەدواداچوون تایبەت بە جێبەجێکردنی ستراتیژیەتی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان (٢٠٢١-٢٠٢٥ )ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکە میکانیزمی پڕکردنەوەی ئامانجە جێ بەجێکراوەکان و جێ بە جێ نەکراوەکان دیاری کرا باس لە هەماهەنگی تەواوی هەردوولا لەگەڵ وەزارەت و دەستەو فەرمانگەکانی سەربەحکومەت کرایەوە.

