بەمەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و جێبەجێ کردنی ستراتیژی ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی تەکنەلۆجیاو زانیاری ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە .
ڕۆژی سێ شەممە ( ٤-٤-٢٠٢٣) دکتۆر ( أحمد أنور) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بە یاوەری دکتۆر ( عدنان عبداللە ) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن وشەفافیەت سەردانی فەرمانگەی تەکنەلۆجیاو زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردو لەلایەن ( هیوا ئەفەندی ) سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆجیاو زانیاری پێشوازی لێکران ، چەند تەوەرێکیان لە بارەی هەماهەنگی نێوان دەستەی دەسپاکی و فەرمانگەی ناوبراو باس کرد .
هەروەها لە میانەی کۆبوونەوەکەیان باس لە گرینگی جێ بە جێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەرووبوونەوەی گەندەڵی کرا .