وۆرک شۆپی ڕەفتاری وەزیفی لە لایەن UNDP بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن وشەفافیەت تایبەت بە ڕەشنووسی ڕەفتاری وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دەستەی دەسپاکی ئەنجام درا .
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 30/1/2023 لە شاری سلێمانی بەئامادەبوونی (د.عدنان عبداللە) بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی دەستەی دەسپاکی بە هاوبەشی UNDP وۆرك شۆپێکیان دەربارەی نوسینەوەی ڕەشنوسێك بۆ ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی تایبەت بە لێکۆلەرەوان ئەنجامدا .
سەرەتا بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت باسی لە گرینگی بابەتەکە کرد و سوپاسی ئەو لایەنانەو UNDP کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ ئامادەکردنی ڕەشنوسی دێتکردنەوەی ڕێنماییەکانی ڕەفتاری پیشەیی لێکۆلەران هەروەک ( د.محمد هارون ) نوێنەرو ڕاهێنەری دیاری کراو لەلایەن UNDP ئاماژەی بە ئەزموونی وڵاتان لەو بارەیەوە کرد .