هیچ ئه‌نجامێك نیه‌
پیشاندانی هه‌موو ئه‌نجامی گه‌ڕان
KU
KU EN

هێلی گه‌رم

شه‌ممه‌, تشرینی دووه‌م 15, 2025

هاوڵاتى به‌رێز: ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌گه‌نده‌ڵى به‌هه‌ده‌ر ده‌درێت مافى تۆ و منداڵه‌كانتانه‌

به‌سیه‌تى گه‌نده‌ڵى، به‌ڵى بۆ سه‌روه‌رى یاسا... ئیتر كاتى لێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌گه‌نده‌ڵكاران

با ماڵه‌كانمان بكه‌ین به‌ خویندنگه‌یه‌كى بچووك، بۆ پێگه‌یاندنى نه‌وه‌یه‌كى چالاك و به‌رپرسیار

گه‌نده‌ڵى هۆكارێكه‌ بۆ له‌ناوبردن و ئیفلیجكردنى ژێرخانى ئابوورى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌ركێكى نیشتمانییه‌

هاوڵاتى به‌رێز: واسیته‌كردن خه‌ڵكى خاوه‌ن ماف بێ به‌ش ده‌كات

گه‌نده‌ڵى ده‌بێته‌ هۆى نه‌بوونى ده‌سپاكیى و ڕاستگۆى، به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌كان

هاوڵاتى به‌رێز: شه‌ڕى گه‌نده‌ڵى بكه‌ و ده‌سته‌ى ده‌سپاكى لێ ئاگادار بكه‌وه‌

خراپترین تاوان له‌جیهان ئێستا گه‌نده‌ڵییه‌، چاره‌سه‌ركه‌ى شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه‌

هاوڵاتى به‌رێز: هاوكاریت بۆ ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان، نیشانه‌ى هۆشیارى نیشتمانى و ئاینى وپه‌رۆشیته‌

خراپترین تاوان له‌جیهان ئێستا گه‌نده‌ڵییه‌، چاره‌سه‌ركه‌ى شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه‌

  • سه‌ره‌كی
  • پێكهاته‌ی ده‌سته‌
    • سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دەستە
    • نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • فه‌رمانگه‌ی ڵێكۆلینه‌وه‌كان
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك
    • ف. یاسایى
    • ف. خۆپاراستن و شەفافیەت
    • ف. کاروباری كارگێرى و دارایى
  • چاڵاكییه‌كانی ده‌سته‌
    • چاڵاكیه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه‌
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆلینه‌وه‌ی دهۆك
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت
      • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌
      • ئه‌كادیمیای ده‌سپاكی
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێری و دارایی
    • چاڵاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گەندەڵی
  • یاسا و ڕێنماییه‌كان
    • ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق
    • په‌يڕه‌وى ناوخۆ
    • یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
    • ڕێنمایی بە دەست هێنانی ناڕەوا
    • تنظيم العمل التحقيقي لهيئة النزاهة لاقليم كوردستان – العراق
  • ڕاپۆرته‌كان
    • ڕاپۆرتی ساڵانه‌
    • ڕاپۆرتی وه‌رزی
  • وتار و بڵاوكراوه‌
    • ڕێبەری دامەزراوە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان
    • وتاره‌كان
    • كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی
    • پڕۆشۆی ده‌سته‌
    • پۆسته‌ره‌كان
  • ئێمه‌ كێین
  • سكاڵا و پێشنیار
  • میدیا و بلاوکراوەکان
  • ئه‌رشیف
  • سه‌ره‌كی
  • پێكهاته‌ی ده‌سته‌
    • سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دەستە
    • نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • فه‌رمانگه‌ی ڵێكۆلینه‌وه‌كان
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك
    • ف. یاسایى
    • ف. خۆپاراستن و شەفافیەت
    • ف. کاروباری كارگێرى و دارایى
  • چاڵاكییه‌كانی ده‌سته‌
    • چاڵاكیه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه‌
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆلینه‌وه‌ی دهۆك
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت
      • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌
      • ئه‌كادیمیای ده‌سپاكی
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێری و دارایی
    • چاڵاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گەندەڵی
  • یاسا و ڕێنماییه‌كان
    • ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق
    • په‌يڕه‌وى ناوخۆ
    • یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
    • ڕێنمایی بە دەست هێنانی ناڕەوا
    • تنظيم العمل التحقيقي لهيئة النزاهة لاقليم كوردستان – العراق
  • ڕاپۆرته‌كان
    • ڕاپۆرتی ساڵانه‌
    • ڕاپۆرتی وه‌رزی
  • وتار و بڵاوكراوه‌
    • ڕێبەری دامەزراوە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان
    • وتاره‌كان
    • كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی
    • پڕۆشۆی ده‌سته‌
    • پۆسته‌ره‌كان
  • ئێمه‌ كێین
  • سكاڵا و پێشنیار
  • میدیا و بلاوکراوەکان
  • ئه‌رشیف
هیچ ئه‌نجامێك نیه‌
پیشاندانی هه‌موو ئه‌نجامی گه‌ڕان
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان
KU
KU EN
سه‌ره‌كی میدیا و بلاوکراوەکان

ده‌قى لێدوانى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌(د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ) بۆ گۆڤارى گوڵان

ده‌قى لێدوانى به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته‌(د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر ) بۆ گۆڤارى گوڵان

دامەزراندنی دادگایەكی تایبەت بە كەیسی گەندەڵی بۆتە پێداویستییەكی بنەڕەتی

یه‌كێك له‌ كۆڵه‌گه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ هه‌ر ووڵاتێكدا دژایه‌تیكردنى گه‌نده‌ڵییه‌ چاكسازی بە بێ بنبڕكردنی گەندەڵی سەركەوتوو نابێت، هەربۆیە لە كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوە كرد كە خۆشبەختانە توانیویانە گەندەڵی رابگرن، ئەمەش سەرەتای رێگایە بۆ ئەنجامدانی چاكسازییەكی فراوان و بنبڕكردنی گەندەڵی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەتدا، بۆ قسەكردن لەسەر پرسی بنبڕكردنی گەندەڵی و گرنگیی بەهێزكردنی دەزگاكانی چاودێری و دەسپاكی و دادوەری، چەند پرسیارێكمان ئاراستەی دكتۆر ئەحمەد سەرۆكی دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان كرد ؛ لێرەدا پوختەی قسەكانی بڵاو دەكەینەوە.

 ئەگەر دەكرێت، سەرەتا ئەركەكانی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستانمان بۆ دیاری بكەن. ئایا ئەم دەستەیە كارەكانی تایبەتە بە بەدواداچوون لەسەر (بەرپرس و دامەزراوەكانی حكومەت)، یان ئەركی ئێوە كەرتی تایبەتیش دەگرێتەوە؟ ئەم پرسیارەشمان لەبەر ئەوەیە كە فاكتەری سەرەكیی گەندەڵی بە تێگەیشتنی ئێمە لە كەرتی تایبەتەوە سەرچاوەی گرتووە، بە مانایەكی دیكە ئایا ئەوە كەرتی تایبەت نییە كە كولتووری هاندانی گەندەڵی بڵاوكردۆتەوە؟- بەپێی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2011 كە لە ساڵی 2014 هەموار كراوەتەوە، ئەركی سەرەكیی دەستەی دەسپاكی بریتییە لە دژایەتیكردنی گەندەڵی و بنبڕكردنی و چەسپاندنی یاسا و بنەماكانی دەستپاكییە لە كاروباری دامودەزگاكانی دەوڵەتدا، بۆ ئەم مەبەستەش كۆمەڵێك ڕێوشوێنی جۆراوجۆر دەستنیشان كراون، رێگای یەكەم بریتییە لە خۆپارێزی، واتە خۆپارێزی لە گەندەڵی، بۆ ئەوەی رێگری لە دروستبوونی زەمینەی لەبار بۆ گەندەڵی بكرێت، ئەمەش لە رێگەی دەركردنی چەند رێنماییەك كە دەستەكەمان كاری لەسەر كردووە، لەوانە: رێنمایی ئاشكراكردنی سەروەت و سامانی بەرپرسە باڵاكان، بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵی 2014ـەوە بە شێوەیەكی بەردەوام فۆرمێك بەسەر بەرپرسە باڵاكانی هەرێمی كوردستاندا بۆ ئاشكراكردنی سەروەت و سامانیان دابەش دەكرێت، دوای ئەوەی لە پۆستەكانیان تەواو دەبن، پڕۆسەی وردبینیكردنی ئەم بابەتە دەست پێدەكات، بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ بەرپرسێكی باڵا لەم وڵاتەدا لەسەر حیسابی پۆستی گشتی هەوڵی دەوڵەمەندبوون نەدات. خاڵی دووەم دەركردنی رێنمایی رەفتاری وەزیفییە، كە تێیدا جەخت لەسەر كۆمەڵێك پرەنسیپ كراوەتەوە لە كاری دەوڵەتداری و كەرتی گشتیدا، كە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە فەرمانبەر بە دڵسۆزی و دەسپاكی و بە پاراستنی سەروەریی یاسا كارەكانی جێبەجێ بكات و بێ جیاوازی خزمەتی هاووڵاتیان بكات. لەخاڵێكی دیكەدا دەستەكەمان جەخت لەسەر هۆشیاری دەكاتەوە، واتا هۆشیاركردنەوەی كەرتی گشتی و خەڵكی بە شێوەیەكی گشتی لەسەر مەترسیی كەیسەكانی گەندەڵی، بەداخەوە لە چەند ساڵی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا ئەو بابەتە وەكو پێویست كاری لەسەر بكرێت. لەپاڵ ئەم ئەركانە لایەنی یاساشمان پشتگوێ نەخستووە، بەو پێیەی دەستەی دەسپاكی دەتوانێت چاودێریی كار و چالاكییەكانی حكومەت بكات، بەوەی هەر بڕیارێك لە حكومەت دەربچێت، ئەگەر دەستەی دەسپاكی زانی ئەو بڕیارە زیان بە موڵكی گشتی دەگەیەنێت، بتوانێت بەدواداچوونی بۆ بكات و داوای هەڵوەشانەوەی بكات. خاڵێكی دیكە ئەركەكانی دەستەی دەسپاكیی هەرێمی كوردستان وەرگرتنی زانیارییە لەسەر كەیسەكانی گەندەڵی و تۆماركردنی و لێكۆڵینەوە لەلایەن لێكۆڵەرانی دەستە، دواتر رەوانەكردنی كەیسەكە بۆ دادگای لێكۆڵینەوە و وەكو كەیسێكی جەزائی و لە قۆناغی داهاتوودا ئەگەر بەڵگە هەبوو، دەچێتە دادگا، تا ئێستا سەدان كەیسی گەندەڵی رەوانەی دادگاكان كراون، رەنگە لەم بارەیەوە تا راددەیەك جۆرێك لە رێگرتن لە گەندەڵی دروست بووبێت، بەڵام ئەمە هێشتا هەنگاوی یەكەمە و، دەكرێت لە داهاتوودا كاری باشتر و گەورەتری لەسەر بكرێت.

هەروەها هەر سكاڵایەك هەبێت لەسەر كەیسەكانی گەندەڵی كە تێیدا كەرتی تایبەت تێوەگلابێت، ئەوا بە دڵنیاییەوە دەتوانین كاریان لەسەر بكەین. * لە یەكێك لە دانیشتەكاندا لەگەڵ لیژنەی چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەت بەوە كرد، كە قەیرانی دارایی بووەتە هۆی ئەوەی ناچار بین هەنگاو بۆ چاكسازی هەڵبگرین، ئەم پڕۆسەیەش وەك نەشتەرگەرییەك وایە، ئەگەر بزانین نەخۆشەكەش دەمرێت، دەبێت نەشتەرگەرییەكە هەر بكەین، ئایا ئێستاش لەسەر پرسی چاكسازی و دژایەتیی گەندەڵی هەمان رای ئەو كاتەت هەیە؟ بۆچی ئەم پرسە لەسەر ئایندەی كوردستان هێندە بە مەترسیدار دەزانیت؟

– لە ئێستادا ئەوەی بەدی دەكرێت، ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان خۆی بەرنامەیەكی چاكسازی هەیە و كاری لەسەر دەكات، بە دڵنیاییەوە دەركردنی ئەو یاسایە هەنگاوێكی باشە و جێگای دەستخۆشییە و گرنگیشە میكانیزمەكانی جێبەجێكردنی (كە ئێستا حكومەت سەرقاڵە بە داڕشتنیانەوە) لە ئایندەیەكی نزیكدا بكەونەكار.

دواتر من دەمەوێت ئەوە بڵێم كە پڕۆسەی چاكسازی لە كوردستان زۆر گەورەترە لەوەی تەنیا لە یاسایەكدا كورتی بكەینەوە، چونكە پێویستە چاكسازیی ریشەیی لە هەموو كەرتەكانی خزمەتگوزاریی گشتیدا ئەنجام بدرێت، كە ئاشكرایە حكومەتیش تەنیا ئامرازێكە بۆ خزمەتكردنی خەڵك، كەواتە ئەمە سەرەتایەكی باشە، بەڵام وەك هەموو لایەك جەختی لەسەر دەكەنەوە، دەبێت پڕۆسەی چاكسازی لە هەموو بوارەكاندا بەردەوام بێت.

یەكێك لە كۆڵەگەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە هەر وڵاتێكدا دژایەتیكردنی گەندەڵییە، تەنانەت بە بێ دژایەتیكردنی گەندەڵی زەحمەتە پڕۆسەی چاكسازیی سەربگرێت، ئەمەش تەنیا لە رێگەی بەهێزكردنی دەزگاكانی دژایەتیكردنی گەندەڵییەوە دەكرێت، كە دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەسپاكی و دەسەڵاتی دادوەرییە، لەبەر ئەوە ئەو میكانیزمە لە سەرجەم وڵاتاندا وایە كە حكومەت خۆی لە ناوخۆدا چاودێریی ناوخۆیی بكات، بۆ ئەوەی رێگر بێت لەوەی لە دامودەزگاكانیدا پێشێلی یاسا بكرێت و موڵكی گشتی بەهەدەر بدرێت.* سەركەوتنی كارەكانی ئێوە بە پلەی یەكەم بەندە بە سەروەریی یاساوە، خۆشتان دەزانن ئەگەر یاسا سەروەر بوایە، زەحمەت بوو ئەو بوارە فراوانە بۆ گەندەڵی و گەندەڵكاران دروست ببێت، ئایا تاچەند لە ئێستادا هەوڵەكان بۆ ئەوەن كە یاسا لە كوردستان سەروەر بێت؟

– ناتوانین بڵێین لە كوردستاندا بە تەواوەتی یاسا سەروەرە و ناشتوانین بڵێین یاسا نییە، بێگومان یاسا هەیە و دامەزراوەكان بەشێكی زۆریان بە یاسا كار دەكەن، بەڵام هێشتا پێویستە دامەزراوەكان بەهێز بكرێن، هەر خۆی لەخۆیدا كاتێك كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی كوردستانێكی بەهێز دەكات و جەخت لەسەر ئەم بوارە دەكاتەوە، دەبێت هێزە سەرەكییەكە سەروەریی یاسا بێت، دواتر هێزەكانی ئابووری و خزمەتگوزاری و…هتد، لەبەر ئەوە هێشتا سەروەریی یاسا لە كوردستان پێویستی بە بەهێزكردن هەیە، تا ئێستاش دیاردەكانی زێدەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی و دیاردەی دەرچوون لە لێپرسینەوە و كۆمەڵێك تاوان لە ناو كۆمەڵگەی ئێمەدا هەیە و تاوانباران وەكو پێویست سزا نادرێن.

لەبەر ئەوە بە بۆچوونی من هێشتا كوردستان ماویەتی و دەبێت كاری جددی لەسەر مەسەلەی سەروەریی یاسا بكرێت، سەروەریی یاسا خاڵێكی گرنگە و یەكێك لە فەیلەسووفە یۆنانییەكان پێش 1500 ساڵ دەڵێت: سەروەریی یاسا بناغەی ژیانی كۆمەڵگەی مەدەنییە.* لەم ماوەیەی كە ئەم دەستەیە دامەزراوە، ئێوە كارتان لەسەر دەیان و سەدان پرسی گەندەڵی كردووە، هەروەها بەشێكیشیان رەوانەی دادگاكان كراون، بەڵام ئێمە نازانین دادگا چۆن بە یاسا مامەڵەی لەگەڵ ئەو پرسانە كردووە؟ هەروەها ناوی ئەو گەندەڵكارانەش ئاشكرانین، بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ گەندەڵی دابنرێت و ترسێك لە یاسا دروست ببێت؟ لەمبارەوە چی دەڵێن؟

– هەمووان دەزانن دادگاییكردن لە كوردستان ئاشكرایە و هەموو رۆژنامەنووسێكیش دەتوانێت لە پڕۆسەی دادگاییكردنەكاندا ئامادە بێت، بەڵام زۆربەی رۆژنامەنووسان پشت بە ئێمە دەبەستن و هیچیان نەهاتوون بڵێن ئەم هەفتەیە چ دانیشتنێكی دادگاییكردن هەیە، بۆ ئەوەی بچین ئامادەی بین.

راستە پڕۆسەی دادگاییكردن لە كۆی كەیسەكانی گەندەڵی بەدڵی ئێمە بەڕێوە ناچێت و دووساڵ زیاترە داوای تەرخانكردنی دادگایەكی تایبەت بە كەیسەكانی گەندەڵی دەكەین، چونكە ئێمە پێمان وایە تێكەڵكردنی ئەم كەیسە لەگەڵ كۆمەڵێك كەیسی دیكە دەبێتەهۆی دواخستنی دادگاییەكە، یان وەكو پێویست نابێت، ئەگەر بمانەوێت دژایەتیكردنی گەندەڵی بەهێز بكەین، دەبێت دادگایەكی تەرخانكراو بەو بوارە هەبێت، لە رەشنووسی هەموارێكی یاسای دەستەی دەسپاكیدا كە ساڵی رابردوو رەوانەی پەرلەمانمان كرد، یەكێك لە خاڵەكانی ئەوەیە كە دەبێت ئەنجومەنی دادوەریی لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی یاسایەكی لەو جۆرە تەرخان بكات، تا ئێستا رەشنووسەكە لە پەرلەمانە و كاری لەسەر نەكراوە .* دژایەتیكردنی گەندەڵی یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەم و سەرۆك وەزیران لە دوای 100 رۆژ كاركردنی ئەم كابینەیە رایگەیاند: «توانیومانە گەندەڵی لە شوێنی خۆی رابگرین»، ئێوە لەم بارەوە چۆن لە بەرەوپێشچوونەكان دەڕوانن و پێتان وایە حكومەت دەتوانێت بە دیاریكراوی چی بكات؟

– لە راستیدا ئەوەی كراوە، سەرەتایەكی باش بووە و جێگای دەستخۆشییە، هەڵبەتە پرسی راگرتنی گەندەڵی، یان بنبڕكردنی گەندەڵی، حكومەت بە دوو جۆر دەتوانێت جێبەجێی بكات؛ لە رووی بەهێزكردنی چاودێریی ناوخۆیی و لە رووی چارەسەركردنی پرسی وەزیفەی گشتی و بچووككردنەوەی قەبەی دامەزراوەی حكومەتەوە، ئێمە لە 2012 و 2013 نووسراومان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردۆتەوە، بەوەی كوردستان پێویستی بە حكومەتێك نییە لە 20 وەزارەت پێك بێت، یان پێویستی بە پەرلەمانێك نییە 111 ئەندام پەرلەمانی هەبێت، جێبەجێكردنی ئەم داواكارییەش پێویستی بە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی پێكهێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان و دیراسەتكردن هەیە، چونكە دەرئەنجام دەبێت تا راددەیەكی زۆر ئەو هەڵئاوسانەی ناو كەرتی گشتی چارەسەر بكرێت و، پەنا بۆ دامەزراندنی زیاتر نەبەین و كێشەكەمان گەورەتر نەكەین.* دیارە ئێوە وەك دامەزراوەیەك تەنیا كارتان بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە نییە، بەڵكو بەشی گرنگی كارەكانتان هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ گەندەڵی دابنرێت، خۆشتان دەزانن بەشێك لە یاساكانی پەرلەمانی كوردستان خۆیان بواریان بۆ گەندەڵی رەخساندووە، ئایا تاچەند لەسەر پرسی هەمواركردنەوەی یاساكان كارتان كردووە، بە رای ئێوە چەند یاسای هەرێمی كوردستاندا پێویستی بە هەمواركردنەوە هەیە؟

– خۆی لەخۆیدا دەبێت هەموو یاسا و رێنمایی و پەیڕەوەكان بە چاوێكی رەخنەگرانە هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت، ئەمە بەشێكی كاری حكومەتە و بەشێكی دیكەی كاری ئەنجومەنی شورا و پەرلەمانە، هەندێكیشی كاری ئێمەیە كە دەتوانین وەكو پێشنیار بۆ دەركردنی هەندێك یاسا ئامادەی بكەین، چونكە بۆ رێگرتن لە گەندەڵی دەبێت رێكارە ماددی و یاسایی و مرۆییەكان بگیرێتەبەر، دەبێت ئەو بارودۆخانەی كە هۆكارن بۆ بەرهەمهێنانی گەندەڵی بنبڕیان بكەین، وەكو یاسای وەبەرهێنان كە كاتی خۆی یاسایەكی باش بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵەو چڕبوونەوەی یاساكە لە كەرتی خانووبەرە پێویستی بە چاوخشاندنەوە و هەمواركردنەوە هەیە، هەر كەلەبەرێكیش رێخۆشكەر بێت بۆ گەندەڵی، دەبێت ئەو یاساو رێنماییانە هەموار بكرێنەوە، هەروەها دەبێت چاوخشاندنەوە بە گرێبەستەكانیشدا بكرێت.

وەكو ئاشكرایە حكومەت لە قۆناغە جیاجیاكاندا كۆمەڵێك گرێبەستی واژوو كردووە و پێویستە لەلایەن حكومەت و دیوانی چاودێری و دەستەی دەسپاكی چاوخشاندنەوە بە هەموو ئەو گرێبەستانەدا بكرێت، دەرئەنجامی چاوخشاندنەوەش بە گرێبەستە گشتییەكان لەپێناو رەچاوكردنی بەرژەوەندیی گشتییە.

پۆستی پێشوو

بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت پێشوازی لە ڕێکخراوی stop دەکات

پۆستی دواتر

 د.ئەحمەد ئەنوەر: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکانی عێراقدا ناکاتKNN 2018

پۆستی دواتر

 د.ئەحمەد ئەنوەر: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکانی عێراقدا ناکاتKNN 2018

یاسای ده‌سته‌ی ده‌سپاكی

رێنمایى ئاشکراکردنى ئەستۆى دارایى

رێنمایى رەفتارى پیشەیى بۆ فەرمانبەرانى کەرتى گشتى

تنظيم العمل التحقيقي لهيئة النزاهة لاقليم كوردستان - العراق

ڤیدیۆکانی سەرۆکی دەستە

دەقی جاوپێکەوتنی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە کەناڵی (K24) دەربارەی کارو جاڵاکیەکانی دەستە

کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٣

ووتاری سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ ساڵی 2023

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی له‌ میسڕ

https://www.despaky.krd/wp-content/uploads/2021/12/vidiodr-1.mp4
https://www.despaky.krd/wp-content/uploads/2021/12/vvdr-2.mp4

پێناسه‌ی دەستە

https://www.despaky.krd/wp-content/uploads/2020/12/ta3refi-dastaweb-2.mp4

هێڵی گه‌رمی ده‌سته‌ی ده‌سپاکی

https://www.despaky.krd/wp-content/uploads/2021/09/heli-garm-4.mp4

ئەلبومی وێنەکانی سەرۆکی دەستە

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان

دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان – عێراق دەستەیەكی سەربەخۆیە ئەركی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان لە ئەستۆ دەگرێت , وە لەژێر چاودێری پەرلەماندا دەبێت .
یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2011) كارەكانی ئەم دەستەیە ڕێك دەخات , دەستەی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان كار دەكات لە پێناوی:
یەكەم: جێگیركردنی میكانیزمێكی كارا بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی سەروەریی یاسا.
دووەم: نەهێشتنی دیاردەی گەندەڵی و پشتیوانی كردن لە بنەمای شەفافیەت و تۆكمە كردنی لە نێو تێكڕای دەزگاكانی هەرێمدا، لە رێی رێكارە یاساییەكانەوە.

false

ئێمە لەسەر نەخشە

ده‌سته‌ى ده‌سپاكى له‌ هه‌رێمى كوردستان

ناونیشان:
كوردستان، هه‌ولێر، شه‌قامى ئاراس به‌رامبه‌ر قوتابخانەی سنۆبەری بنەڕەتی كچان



ژماره‌ی مۆبایل:
07510109758

نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی:
info@despaky.krd

©2014 - 2022 مافه‌كانی پارێزراوه‌، پاڵپشتکراوە لە لایەن Find Ltd

هیچ ئه‌نجامێك نیه‌
پیشاندانی هه‌موو ئه‌نجامی گه‌ڕان
  • سه‌ره‌كی
  • پێكهاته‌ی ده‌سته‌
    • سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • ئەرک و دەسەڵاتەکانی سەرۆکی دەستە
    • نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • فه‌رمانگه‌ی ڵێكۆلینه‌وه‌كان
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی دهۆك
    • ف. یاسایى
    • ف. خۆپاراستن و شەفافیەت
    • ف. کاروباری كارگێرى و دارایى
  • چاڵاكییه‌كانی ده‌سته‌
    • چاڵاكیه‌كانی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه‌
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆلینه‌وه‌ی سلێمانی
      • به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڵێكۆلینه‌وه‌ی دهۆك
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی یاسایی
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی خۆپاراستن و شه‌فافیه‌ت
      • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌
      • ئه‌كادیمیای ده‌سپاكی
    • چاڵاكیه‌كانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری كارگێری و دارایی
    • چاڵاكیه‌كانی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گەندەڵی
  • یاسا و ڕێنماییه‌كان
    • ڕێنمایی ڕەفتاری پیشەیی بۆ فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە هەرێمی كوردستان – عێراق
    • په‌يڕه‌وى ناوخۆ
    • یاساى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى
    • ڕێنمایی بە دەست هێنانی ناڕەوا
    • تنظيم العمل التحقيقي لهيئة النزاهة لاقليم كوردستان – العراق
  • ڕاپۆرته‌كان
    • ڕاپۆرتی ساڵانه‌
    • ڕاپۆرتی وه‌رزی
  • وتار و بڵاوكراوه‌
    • ڕێبەری دامەزراوە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان
    • وتاره‌كان
    • كتێبخانه‌ی ئه‌لیكترۆنی
    • پڕۆشۆی ده‌سته‌
    • پۆسته‌ره‌كان
  • ئێمه‌ كێین
  • سكاڵا و پێشنیار
  • میدیا و بلاوکراوەکان
  • ئه‌رشیف

©2014 - 2022 مافه‌كانی پارێزراوه‌، پاڵپشتکراوە لە لایەن Find Ltd