بە مەبەستی پێشکەش کردنی ڕاپۆڕتی تایبەتی ڕێکخراوی stop دەربارەی پرۆسەی چاودێری و چاکسازی دەروازە سنووریەکان شاندێکی ڕێخراوی ناوبراو سەردانی سەرۆکی دەستەی دەسپاکیان کرد .
ڕۆژی چوارشەممە ٢/٨/٢٠٢٣ دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی stop بۆ دژە گەندەڵی کرد کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە ئاری ئازاد سەرۆکی ڕێکخراو و فەرمان ڕەشاد ئەندامی کارای ڕێکخراوەکە، لە دانیشتنەکە دا ڕاپۆڕتی چالاکی ڕێکخراوەکەیان تایبەت بە پڕۆسەی چاودێری لە دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش بە سەرۆکی دەستە کرد.
جێی باسە لە دانیشتەنەکە هەریەک لە دارەوان نورالدین بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە ئەکادیمیای دەسپاکی سەر بە فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و سەرخێل هاشم بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی نوسینگەی سەرۆکی دەستە ئامادەبوون ، چەندین تەوەری دیکەش هاتنە بەر باس.