ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی 2023/8/14 سەرۆکی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بەریز دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر بە یاوەری بەرێزان خاتوو (هاژە عومەر) بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستە و خاتوو ( کەوثەر عەباس) بەرێوەبەری بەشی ووردبینی لە دەستەکەمان وهەردوو ئەندامان بەرێزان (میرزا فتاح رسول) و ( کەمال عوسمان محەمەد) سەردانی وەزارەتی کارەباییان کرد، لەگەڵ بەریزان وەزیری کارەبا وبەرێوەبەرە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتەکە و راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بەرێز د. سەرباز نەجیب کۆبوونەوە .
بەمەبەستی رۆشنایی زیاتر لەسەر گرێبەستەکانی وێستگەکانی بەرهەم هێنانی کارەبا لەوەزارەتەکە و بەرنامەی تایبەت بە سیستەمی (prybed) کە ئێستا کاری پێ دەکرێت لە ستییەکانی نیشتەجێبوون لە هەولێر ئەمە و چەندین تەوەری دیکەش هاتنە بەر باس.