دەستەی دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێخراوی (undp) وۆرک شۆپی هەڵسەنگاندنی مەترسیەکانی گەندەڵی لە کڕینی گشتی یان بۆ دامەزراوە فەرمیەکانبەڕێوە برد.
ڕۆژی دووشەممە ٢٧/٢/٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و ڕێکخراوی (undp) لە هۆتێل دیدەمانی شاری هەولێر وۆرک شۆپێکی دوو ڕۆژە بۆ دامەزراوە فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر ناونیشانی (هەڵسەنگاندنی مەترسیەکانی گەندەڵی لە کڕینی گشتی) بەڕێوە چوو.
لەدە سپێکی وۆڕکشۆپەکە لە لایەن دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت باسی لە گرینگی شارەزابوون لە مەترسیەکانی گەندەڵی کرد هەروەک سوپاسی ڕێکخراوی undp و دامەزراوە بەشداربووەکانی کرد بەگرینگیدانیان بەم بوارە .
دواتر لەلایەن ڕاهێنەرانی شارەزا لە undp حسین حسن و منانا شرغالیە لە هەردوو ڕۆژی وۆرکشۆپەکە بابەتی تایبەت بەم بوارەیان بۆ بەشداربووان خستە ڕوو.