بە ئامادەبوونی بەرێز د. ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان و موشیر رەشید بەرێوەبەری گشتیی كاروباری یاسایی و هاژە عومەر بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی، رێوڕەسمێكی تایبەت بە 8 مارس بەرێوەچوو.
لە رێورەسمەكەدا، بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، باسی رۆڵی ژنانی لە ئیدارەدان و پێشخستنی كەرتی گشتیی كرد، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ژنان بە تواناكانی خۆیان دەتوانن هەنگاوی گرنگ و گەورە بنێنن لە ژیانی ئیداریدا.
سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان باسی لەوە كرد كە هەوڵی زۆر دەدەن لە دەستەی دەسپاكی بەشێك لە پۆستەكان بدرێن بە ژنان تا توانای خۆیان بەگەڕ بخەن، چونكە توانای ئەوان هیچی كەمتر نییە لە توانای پیاوان.
هەروەك، بەرێز د.ئەحمەد ئەنوەر خۆشحاڵی خۆی پێشاندا كە لەناو دەستەی دەسپاكی رێژەی زۆر لە خانمان بوونیان هەیە، ئەوەیش بە رێككەوت بووە و ئێستەیش بەهۆی توانای ئەوانەوە كاروبارەكان باشتر دەچنە پێشەوە.
لە رێوڕەسمەكەدا، لەلایەن بەرێز هاژە عومەر بەرێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی دەستەی دەسپاكی دیاری بەسەر خانمانی دەستەكەدا دابەش كرا تا بوونی ژنان لەناو دامەزراوەكەدا باشتر بنرخينی.