دەستەی دەسپاکی و unodc کۆبوونەوە باسی کاری هاوبەشی نێوانیان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان تاوتوێ کرد .
ڕۆژی دوو شەممە 2023/10/16 هەریەک لە دکتۆر ( ئەحمەد ئەنوەر)سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر( عەدنان عبداللە )بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت لەگەڵ( علی البریر) سەرۆکی ئۆفیسی unodc لە عێراق لەشاری هەولێر کۆبوونەوە.
لەکۆبوونەوەکە باسی چالاکیە هاوبەشیەکانی هەردوولا لە بواری ڕووبەروو بوونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی پەیوەندیەکانی نێوانی دەستەی دەسپاکی و unodc کرا .