بە سەرپەرشتی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ undp لە شاری هەولێر بەرێوەچوو.
ڕۆژی سێ شەممە 2023/10/24 بە سەرپەرشتی دکتۆر ( ئەحمەد ئەنوەر )سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر( عدنان عبداللە )بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپارستن وشەفافیەت و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئەکادیمیا و بەرپرسی بەشەکانی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکان و مەشق و ڕاهێنان کۆبوونەوەکی تایبەتیان لەگەڵ هەریەک لە ( یاما تورابی ) بەرپرسی پرۆژەکان و (ئەلماما مانگا) شارەزا و راهێنەری نێودەوڵەتی لە (undp) ئەنجامدا.
لە بەشێکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بواری لێکۆڵینەوە تیایدا ( یوسف عبدالعزیز) بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی هەولێر و لێکۆڵەرێکی دیکەی دەسپاکی ئامادەبوون ، دواتر پێداجوونەوە بە تەواوی پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان دەستەکەمان و undpکرا .