رۆژی 28/6/2023، د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، بە یاوەری بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن سەردانی دادوەری ناوچەی واشنتۆنی كرد.
لە دیدارەكە كە لەلایەن زیا فاروقی دادوەری ناوچەی واشنتۆن پێشوازی لە د.ئەحمەد ئەنوەر كرا گفتوگۆ لەبارەی سیستەمی دادوەری ئەمەریكا و چۆنییەتی لێكۆڵینەوە و دادگایكردنی تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی كرا.