ئەکادیمیایی دەسپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ پڕۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNDP خولێکی TOT بۆ (٢٧) فەرمانبەری دەستەی دەسپاکی بەڕێوەبرد .
لە ڕێکەوتی ١٨-٢١/٦/٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی (سەوسەن محمدامین) بەڕێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی خولێکی ڕاهێنانی ڕاهێنەران TOT بۆ (٢٧) فەرمانبەری دەستەی دەسپاکی بە تەواوی فەرمانگە گشتی یەکان و نووسینگەی سەرۆکی دەستە بە هەماهەنگی ڕاهێنەرانی نێودەوڵەتی UNDP بەڕێوەچوو.
خوولەکە بریتی بوو لە ژمارەیەک چالاکی کە تایبەت بوون بە چۆنیەتی ڕاهێنانی ڕاهێنەران، دواڕۆژیش بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەشکرا.