نوێنەری دەستەی دەسپاکی بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوی مەدەنی خاوەن پیداویستی تایبەت و چالاکوانانی دیکەی کرد کە (شبکة تم للتنمیة المستدامة ٢٠٣٠) ڕێکی خستبوو.
ڕۆژی دووشەمە ١٧/٧/٢٠٢٣ دارەوان نوالدین بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد کە تۆڕی تم بۆ پەرەپێدانی بەردەوام (شبکة تم للتنمیة المستدامة ٢٠٣٠) لە شاری هەولێر بۆ ژمارەیەک ڕێکخراوی مەدەنی بۆ خاوەن پیداویستی تایبەت و چالاکوانان و شارەزایان ڕێکی خستبوو.
لەم چالاکیە گفت و گۆ و ڕاگۆڕینەوە لە بارەی پەرەپێدانی بەردەوام (التنمیة المستدامة ٢٠٣٠) کرا ، هەروەک جەخت لەهەماهەنگی و ڕۆشەنبیری و گشتگیر کرا بۆ هۆشیاری کۆمەڵگا لەم بوارەیەوە.