بە مەبەستی ئاگاداربوون لە پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی و ڕێکخراوی undp سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و شاندی یاوەری لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی undp نیۆرک کۆبوونەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ٦/٩/٢٠٢٣ لە ئۆفیسی سەرەکی undp لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی دکتۆر احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ئامادەبوونی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و بەرپرسی بەشەکانی (پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە ناحکومیەکان ، گەشەپێدان و ڕاهێنان ، هەڵسەنگاندن و دڵنیای جۆری) لە دەستەی دەسپاکی لەگەڵ (بنەڤشە کۆلاکۆڤ ) نوێنەری سەرۆکی undp لە نیۆرک کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە باس لە پرۆژە هاوبەشەکانی چەند ساڵی ڕابردووی نێوان دەستەی دەسپاکی و undp کرا لە نزیکەوە باس لە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە پڕۆژە و کارە هاوبەشەکان کرا.