سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە وۆرک شۆپی تایبەت بە سپیکردنەوەی پارە باسی ڕۆڵی undp ی و هەماهەنگی دەستەی دەسپاکی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەیان .
ڕۆژی ٣١ / ٨/ ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی دکتۆر احمد انور سەرۆکی دەستەی دەسپاکی وۆرک شۆپی تایبەت بە سپیکردنەوەی پارە بەڕێوەچوو کە ڕیکخراوی undp بە پاڵپشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و بەهەماهەنگی لەگەڵ دەستەی دەسپاکی و دادوەرانی دەسپاکی و وەارەتی داد و وەزارەتی ناوخۆی بەڕێوەی برد .
سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە وتارێکدا باسی لە هەماهەنگی و گرینگیدانی دەستەی دەسپاکی کرد و گوتی بابەتی سپیکردنەوەی پارە لە ڕووی یاسایی بابەتێکی تازە و هەستیارە بۆیە دەبێت زۆر بە هۆشیاریەوە مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و زانیاری و هۆشیاری زۆری لە ڕێی بە ڕێوەچونی ڕاهێنانی زیاتر پێویستە و سوپاسی هەماهەنگی UNDP کرد لەم بارەیەوە .
شایەنی باسە نازەنین صالح بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی و لێکۆڵەر و بەرپرسی بەشەکانی فەرمانگەکانی دەستەی دەسپاکی و دامەزراوە حکومیەکانی دیکەی تایبەتمەند بەو بوارە بەشداربوون تیایدا و سێ ڕاهێنەری نێودەوڵەتی سەر بە UNDP وۆرک شۆپەکەیان بەرێوەبرد.