بەئامادە بوونی سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگە خۆپاراستن و شەفافیەت و خاتوو ھاژە عمر بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەری ئەکادیمی دەسپاکی کۆبونەوەیەك لەگەڵ نوێنەرانی UNDP لەبارەی ڕێبەری لێکۆڵینەوەی دارایی ئەنجامدرا .
رۆژی دووشەمە 2023/2/6 بە سەرپەرشتی دکتۆر احمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دکتۆر محمد موسلی کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان دەستەی دەسپاکی و UNDP لەبارەی ڕێبەری لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی دارایی ئەنجامدرا .
تیایدا دکتۆر احمد سەرۆکی دەستە سوپاسی هەوڵی بەردەوامی UNDP کرد لە بارەی پرۆژە هاوبەشەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی و UNDP کە بەردەوامن بۆ پێشخستنی تواناکان ،هەروەك دکتۆر محمد موسلی سوپاسی دەستەی دەسپاکی کرد لە هەماهەنگی بەردەوامیان لەو چالاکیانەی کە بە یەکەوە ئەنجامی دەدەن .