سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و بەرێوەبەری تازەی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق UNDP کۆبونەوە چەند تەوەرێکیان تاوتوێ کرد .
ڕۆژی سیشەممە 2023/2/7 بە سەرپەرشتی دکتۆر أحمد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ئامادەبوونی دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن شەفافیەت و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەستە و بەرێوەبەری ئەکادیمیای دەسپاکی کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ بەرێز( ئوکی لوتسما ) بەرێوەبەری تازەی بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعیراق و شاندی یاوەری ئەنجام دا .
سە رۆکی دەستە پیرۆزبایی پۆستی تازەی لە ( ئوکی لوتسما ) بەرێوەبەری تازەی (UNDP) لە عێراق کرد ، هەروەک سوپاسی UNDP شیکرد کە بەردەوام هاوکار بوون لە بواری پەرەپێدانی تواناکانی دەستەی دەسپاکی.
لە كۆبوونەوەكە چەند پڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان دەستە و ڕێکخراوی undp خرایە ڕوو كە بڕیارە لە داهاتوودا پێكەوە ئەنجامی بدەن وە بابەتی شوشتنەوەی پارە و پەرەپێدانی تواناکانی لێکۆڵەرانی دەستە تەوەری گرنگی کۆبوونەوەکە بوو.
لەلایەن خۆشیەوە (ئوکی لوتسما ) بە ڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی پڕۆژەی زیاتری بە دەستەی دەسپاکی دا ، بریاریشە لە داهاتوو چەندین پرۆژەی گرینگ بێتە بواری جێبەجێکردن .