دەستەی دەسپاکی وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ ئەلیکترۆنیکردن و شێوازی جێ بەجێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی بۆ دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.
ڕۆژی دووشەممە 2023/2/21 بە سەرپەرشتی دکتۆر ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و دکتۆر عدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەەی خۆپاراستن و شەفافیەت وۆرکشۆپێکی تایبەت بە چۆنیەتی ئامادەکردنی ڕاپۆڕتی جێ بەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان و بە ئەلیکترۆنی کردنی بۆ سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر ئەنجام دا .
سەرەتا دکتۆر ئەحمەد سەرۆکی دەستە لە وتارێکی دا گرنگی ستراتیژی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی خستە ڕوو هەروەک هەنگاوەکانی جێ بەجێکردن و هەماهەنگی دامەزراوەکانی لەم بارەوە بە گرنگ نرخاند.
دواتر لە لایەن بەڕێز سەلام بەڕێوەبەری کۆمپانیای پاتریس تایبەت بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی ستراتیژەکە شیکردنەوەی بۆ هەنگاوەکان و چۆنیەتی کارکردن لە بارەیەوە بۆ ئایندە کرد، لە پاشان لە لایەن دکتۆر عەدنان عبداللە بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و سەرپەرشتیاری ستراتیژەکە بە کورتی باسی لە ئالیەت و شێوازی جێبەجیکردنی ستراتیژی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی بۆ دامەزراوەکان خستە ڕوو لە پاشان لیژنەی باڵای تایبەتمەند بە بەدواداچوونی ستراتیژی لەدەستەی دەسپاکی ڕاسپارد بە سەرپەرشتیکردنی دامەزراوەکان لە هەر پرسیارو پێشنیارێک کە دامەزراوەکان لە میانی جێ بەجێکردنی پێویستیان پێی دەبێت.