دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە هاوکاری undp لە وۆرک شۆپی تایبەت بە مەترسیەکانی گەندەڵی لە توێژینەوەی زانستی دا بەشدار بوون.
ڕۆژانی11 – 12 /3 /2023 شەممەو یەک شەممە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ( د. أحمد ئەنوەر ) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و( د. ئارام محمد قادر ) وەزیری خوێندنی با ڵاو توێژینەوەی زانستی ( وۆرک شۆپێک دەربارەی پێشنیارە چاکسازیەکان لە سەر بنەمای هەڵسەنگاندنی مە ترسیەکانی گەندەڵی لە بواری توێژینەوەی زانستیدا ) بە هاوکاری undp بەڕێوە چوو .
دەسپێک (د.أحمد ئەنوەر ) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی بە ناوی دەستە و فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و ڕێکخراوی undp کردو گرینگی کارکردن لەسەرمەترسیەکان گەندەڵی لە گشت دامەزراوەکان کرد ، لە لایەن خۆیەوەش وەزیری خوێندنی باڵاش جەختی لە هەماهەنگی خۆیان لەگەڵ دەستەی دەسپاکی کردەوە، هەروەها ( یاما تورابی ) نوێنەری undp جەختی لە پاڵپشتی خۆیانیان کردەوە بۆ پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان undp و دەستەی دەسپاکی کردەوە.
لە دوو ڕۆژی وۆرک شۆپەکە (د. نەوزاد بەرکوتی ) ڕاهێنەرو شارەزا لەگەڵ undp گرینگی بابەتەکانی وۆرک شۆپەکەی بۆ بەشدار بوانی دەستەی دەسپاکی و خوێندنی باڵا خستە ڕوو .