لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ستراتیژی نیشتیمانی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی لێژنەی هاوبەشی دەستەی دەسپاکی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکانی وەزارەتی پەروەردە کۆ بوونەوە .
ڕۆژی دووشەممە ٢٧/٣/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی مامۆستا ( حسن سرتیپ ) بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرام و چاپەمەنیەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لێژنەی هاوبەشی جێ بە جێکردنی ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان لە هۆڵی کۆ بوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پڕۆگرامەکانی پەروەردە کۆبوونەوە .
لە کۆ بوونەوەکە جەخت لەو خاڵانە کرایەوە کە لەکۆبوونەوەی باڵای نێوان دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەسەر درابوو ئەوانیش جێکردنەوەی بابەتی دژە گەندەڵی لە نێو قۆناغەکانی پڕۆگرامی خوێندندا بە باخچەی منداڵانیشەوە .
هەروەک بڕیاردرا ئامادەگی هاوبەش بکرێ بە بەشداری کردنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ چالاکی ساڵانەی دەستەی دەسپاکی بۆ ڕۆژی جیهانی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی ،هەروەها نمایشکردنی کورتە ڤیدیۆی هۆشیاری دژی گەندەڵی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردەدا.