ە چوار چێوەی کاری هاوبەشی نێوان دەستەی دەسپاکی و ڕێکخراوی GIZ ی ئەڵمانی کۆبوونەوەیەک لە بارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە کرا کە لە ماوەی ڕابردوو دەستنیشان کرابوون .
ڕۆژی سێشەممە 28 / 3/ 2023 بە سەرپەرشتی ( د.أحمد ئەنوەر ) سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتیەکانی فەرمانگەکانی دەستەو بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی دەستەو بەڕێوەبەری ئەکادیمیایی دەسپاکی و بەرپرسی بەشی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوە نا حکومیەکان،کۆبونەوەیەک لەگەڵ(جولیا سیدەر ) ڕاوێژکارو پسپۆڕ لە GIZ و( ئەلیڤۆ) نوێنەری GIZ لە هەولێر سازکرا.
لە کۆبوونەوەکە میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانە داندرا کە لە ڕابردوو هەردوولا لەسەری ڕێک کەوتبوون، هەروەها بڕیاریشە لە ئایندە پڕۆژەی تازەش بخەنە ئەجێندای کارە هاوبەشەکانی نێوان دەستەی دەسپاکی و ڕێکخراوی ناوبراو .