به‌خێرهاتن
وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان، بریكار و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و نوێنه‌رى دام و ده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان.
كونسوڵه به‌رێزه‌كان و نوێنه‌رى رێكخراوه ناوخۆى و ده‌ره‌كییه‌كان و میدیاكارانى به‌رێز و ئاماده‌بووانى به‌رێز، به‌ناوى ده‌سته‌ى ده‌سپاكى هه‌رێمى كوردستان به‌خێرهاتنێكى گه‌رمتان ده‌كه‌م بۆ رێوڕه‌سمى راگه‌یاندنى سیستمى ئه‌لیكترۆنى رێنمایی ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان كه به هاوكارى سپۆنسه‌رى سه‌فاره‌تى به‌ریتانیا له عێراق و له ڕێى كۆمپانیاى ئاده‌م سمس و به هاوكارى undp به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
بابه‌تى ئاشكراكردنى سه‌روه‌ت و سامان له سایه‌ى هاتنه كایه‌ى سیستمێكى گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كانى حكومڕانى ده‌چێته پایه گرنگه‌ى كه له‌پێناویدا دارێژراوه و ئه‌ویش رێگه‌گرتنه له تاوانه‌كانى ده‌ستكه‌وتنى ناڕه‌وا ” كسب غیر مشروع” له‌لایه‌ن به‌رپرسانى كارگێڕى له وڵات‌دا، واتا ئێستا زۆربه‌ى پڕۆسه‌كه به رێكاره‌كانى وردبینی ئاسایی به‌رێوه ده‌چێت له‌به‌رئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى زۆر نییه كاروچالاكییه‌كانى خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌ست به ئه‌لیكترۆنى كراوه و هێشتا قۆناغى زۆرمان ماوه تا بتوانین سه‌رجه‌م بواره‌كان بگرێته‌وه
به‌رێزان، ئه‌مڕۆ جیهان له شه‌ڕى گه‌نده‌ڵیدا زۆر بایه‌خ به قۆناغى خۆپاراستن ده‌دات واتا رێگه‌گرتن و له‌ناوبردنى ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ى كه ده‌بێته هۆكار بۆ دروستبوون و گه‌شه‌كردنى گه‌نده‌ڵى له كۆمه‌ڵگه‌دا، دیاره پیاده‌كردنى حكومڕانى باش، كه بریتییه له شه‌فافییه‌ت و لێپرسینه‌وه و به‌رپرسیاره‌تى پیادهگردنى میكانیزمى دیمو‌كراتى له پێكهێنانى داموده‌زگاكانى حكومڕانى و ده‌بێت بكرێت.
پیاده‌كردنى بنه‌ماكانى پیشه‌یی بوون، كارامه‌یی، ده‌سپاكى، دڵسۆزى له دامه‌زراندن و ده‌سنیشانكردنى كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت خاڵێكى گرنگى پیاده‌كردنى بنه‌ماكانى حكومڕانى باشى پێوه‌ره بۆ جێبه‌جێ كردن.
خاڵێكى تر به‌جیاوازى له سیستمى ده‌سپاكى و حكومڕانى، بوونى داموده‌زگاى چاودێرى كارا و به ده‌سه‌ڵاته كه به هاوبه‌ش له به‌شدارى پڕۆسه‌ى حكومڕانى سه‌یربكرێ، پێدوایستییه‌كانى تر‌ى گرنگى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى حكومڕانى باشه.
ئاماده‌بووانى به‌رێز،
گه‌نده‌ڵى ترسناكترین په‌تاى جیهانییه، ساڵانه به سه‌تان ملیار دۆلار له ئاكامى ئه‌و تاوانه به پێى تهقدیراتى رێكخراوه جیهانییه‌كان به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و ده‌چێته گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران و خه‌ڵكى ئاسایی لێى بێبه‌ش ده‌بن، دیاره له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه گه‌وره‌كانى جیهان له بوارى پێوه‌ندییه‌كان و سیستمى بانكى، تۆمه‌تباران په‌ره به‌شێوازى نوێ ده‌ده‌ن بۆ گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر ئاستى جیهان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه وڵاتانى جیهان په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى دارشت و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م سه‌ده‌یه‌وه كه‌وتووته بوارى جێبه‌جێ كردن، عێراق له ساڵى 2007 بهرهسمى بووه‌ته ئه‌ندام له‌و رێككه‌وتننامه‌یه و واته ئێستا به‌نده‌كانى به‌شێكن له سیستمى یاسایى عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا تا ئێستا رێژه‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق له ئاستێكى به‌رزدایه، به‌گوێره‌ى دوا راپۆرتى رێكخراوى شه‌فافییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى له ریزى 20 وڵاتى گهندهڵترینه، كه ئه‌وه ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه هێشتا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى رێكایهكى زۆرى له به‌رده‌م ماوه و ده‌بێ هه‌موو داموده‌زگاكانى ئه‌و وڵاته به‌شدار بن له‌و پرۆسه.
له هه‌رێمى كوردستانیش به‌راى ئێمه چه‌ندین ساڵه له‌و بواره‌دا كار ده‌كه‌ین، هێشتا گه‌نده‌ڵى هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ته‌واوى پڕۆسه‌ى حكومڕانى رۆڵى خراپ ده‌گێڕێ له كه‌مكردنه‌وه‌ى متمانه‌ى هاووڵاتییان به داموده‌زگاكان، سه‌ربارى هه‌وڵه‌كانى هه‌مه‌لایه‌نه و چاكسازى له زۆر بوارى كه‌رتى گشتیی، به‌ڵام پێمان وایه هێشتا كارى زۆرمان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زیاترى گه‌نده‌ڵى و رێگرتن له به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتیی.
له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه ده‌سته‌ى ده‌سپاكى ستراتیجى نیشتمانى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى به به‌شدارى هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌كردن كه به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2021 په‌سه‌ند كرا و ئه‌وه‌ى پڕۆسه‌كه به نیشتمانى بكرێ هه‌موو ده‌زگاكان رۆڵى خۆیان له‌و پرۆسه‌یه‌دا ده‌گێڕن.
له ماوه‌ى داهاتوودا یه‌كه‌مین راپۆرت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى جێبه‌جێكردنى ستراتیجه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌بێته یه‌كه‌م راپۆرت له‌سه‌ر ئاستى عێراق.
به‌رێزان، هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و خولێكى تازه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندایه، كه چاره‌نووسسازه بۆ نوێكردنه‌وه‌ى شه‌رعیه‌تى داموده‌زگاكان، به‌راى ئێمه پیاده‌كردنى زیاترى بنه‌ماكانى حكومڕانى باش، پیاده‌كردنى بنهكامانى ده‌وڵه‌تدارى هاوچه‌رخ و به‌رده‌وامى چاكسازى بنچینه هه‌موو سێكته‌ره‌كان و به‌هێزكردنى داموده‌زگاكانى چاودێرهییهكانى به‌هێزكردنى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ده‌توانێ، پرۆسه‌ى دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى به ئاستێكى زۆر باش به‌ره‌وپێشه‌وه ببات و پێگه‌ى یاسایی و ده‌ستوورى هه‌رێم به‌هێز ده‌كاته‌وه.
جارێكى تر به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌م و سوپاسى هاوكاریتان ده‌كه‌م بۆ سه‌رخستنى ئه‌و پڕۆسه‌یه.