لەسەر داوای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان، بە هاوكاری بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان (un) و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەك بۆ نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ساز كرا.
كۆبوونەوەكە، بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر رەشنووسی “مساقی شەڕەف” لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و دەستەی دەسپاكی كە بە هاوكاری شارەزایانی (undp) ئامادە كراوە. دوای گفتوگۆكردن بڕیار درا كە حزبەكان لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، تێبینی و رای خۆیان، لەبارەی میساقەكە بگەیەننەوە دەستەی دەسپاكی و تا ئامادەبێت بۆ پەسەند كردن.
گرنگی بڕگەكانی مساقەكە، پابەندبوونی لایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، بە پڕەنسیپی سەروەری یاسا و بنەماكانی حكومڕانی تەندروست و دەسپاكی و دژایەتی گەندەڵی، هەروەها پیادەكردنی شەفافییەت لە كاروباری ناوخۆی لایەنەكاندا و رێزگرتن لە دامەزراوە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.
رای گشتیی ئاگەدار دەكەینەوە، لە داهاتوودا هەر حزبێكی سیاسیی واژوو لەسەر میساقی پەسەندكراو بكات، ناوەكەی بڵاو دەكەینەوە.
راگەیاندنی
دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان
11ی تەمووزی 2024