لەچوار چێوەی پڕۆژەی ئیدارەدانی مەترسیەکانی گەندەڵی لە توێژینەوەی زانستی، دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجامدا و ئەجێندای جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان دەردەشەکرد.
رۆژی پێنج شەممە 11/7/2024 بەسەرپەرشتی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و ئامادەبوونی دکتۆر عدنان عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت و دکتۆرە ژاڵە بەڕێوەبەری گشتی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئیبراهیم بەشارات شارەزای نێودەوڵەتی لە undp کۆبوونەوەی لێژنەی هاوبەشی نێوان دەستەی دەسپاکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی تایبەت بە ئیدارەدانی مەترسیەکانی گەندەڵی لە توێژینەوەی زانستی بەرێوە چوو.
تیایدا دکتۆر ئەحمەد سەرۆکی دەستەی دەسپاکی لە وتارێکدا گرنگی بەردەوامیدانی پرۆژەکەی خستەڕوو، هەروەک دەستخۆشی لە هەردوو لێژنە هاوبەشەکە کرد لە بەرەو پێشچوون و گەیشتن بە دواقۆناغی ئەجێندای جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، دوتریش لێژنەی هاوبەش خاڵ بەخاڵ پلانی ئەجێندای جێبەجێکردنیان دەردەشە کرد.