لە رۆژانی ٣-٦-٢٠٢٤ تا ٥-٦-٢٠٢٤ د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستە بەشداری کرد لە کۆڕبەندێکی هەرێمی ئاست بەرز بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی دەسپاکی و دژایەتی گەندەڵی کە لەلایەن تۆڕی عەرەبی رێکخرابوو کە لە ژێر چاودێری محەمەد شیاع سوودانی لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو.
بە بەشداری ٧٦ کەسایەتی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی دیدارەکە بەڕێوەچوو تیایدا تاوتوێی ستراتیجییە نیشتمانیەکانی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی کرا.
لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا، لەسەر بابەتی نەهێشتنی گەندەڵی لە کەرتی گواستنەوە و نەهێشتنی گەندەڵی لەکەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا گفتوگۆی لەسەر کرا.
لە هەرێمی کوردستان د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەسپاکی و حاکم کاوە فەتحی سەرۆکی داواکاری گشتیی بەشدار بوون.
هاوکات لە پەراوێزی دیدارەکەدا چەندان چاوپێکەوتن و دیدار رێکخرا.
د.ئەحمەد ئەنوەر بەشدار بوو لە تەواوی گفتوگۆکانی دیدارەکە و باسکردن لە ناوەڕۆکی خستنەڕووی ستراتیجی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە کوردستان.