سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری، له كۆنفرانسێكی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی له لیتوانیا به‌شداربوون كه ئه‌وه یه‌كه‌م شانده له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا بكات.
ئه‌وه 21مین كۆنفرانسی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه كه رێكخراوی شه‌فافییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات كه زیاتر له نوێنه‌ری 110 وڵات تێیدا به‌شدارن.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان كه له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شداربوو رای گەیاند، ئه‌وه كۆڕبه‌ندێكی گرنگه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی دنیا كه سێ هه‌زار كه‌س به‌شداریی ده‌كه‌ن، هه‌مووان تایبه‌تمه‌ندن به بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
هه‌روه‌ها گوتی، گرنگیی ئه‌و كۆنفرانسه له‌وه‌دایه تاوتوێی هه‌موو سێكته‌ره‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌كرێت كه زیاتر له 12 هۆڵ گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی گرنگیی ئه‌و كۆنفرانسه بۆ كوردستان گوتی، تاكه شاندی كوردستان به‌شداریی له كۆنفرانسه‌كه‌دا كردووه و هیچ كه‌سێكی عێراقیی لێ نییه، له‌وه ئاگادار ده‌بین كه دنیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌ره و كوێ ده‌ڕوات.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی دووپاتی كرده‌وه، پێویسته ئاگاداری ره‌وشی دنیا بین له‌وه‌ی چ رێیه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌كار ده‌هێنن.