شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، پرسەنامەیەكی ئاراستەی د.ئەحمەد ئەنوەر سەرۆكی دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستان كرد بەهۆی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزیان.
دەقی پرسەنامەكە:
بەرێز/ حاكم ئەحمەد ئەنوەر
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان ” رقیە عەلی عوسمان”مان پێگەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم، داواكارم لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری خانەوادە بەڕێزەكەتان بدات.
شاسوار عەبدولواحید
سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ